سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەندامانی حزب الله لە سنووری لوبنان تەنها ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون.
بەناو هێزەکانی بەرگری سەهیۆنی راگەیاند کە لە چەند ناوچەیەکی سنووری لوبنان لە نێوان هێزەکانی داگیرکەر و موجاهیدەکانی حزب الله شەڕ رووی داوە و ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا تەنها ٧ ئەفسەر و سەرباز کوژراون و ٧ سەربازی دیکەش بریندار بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، یەکێک لە کوژراوەکان مەیجەر، ٢یان نەقیب و ٣یان ئەفسەر بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە یەکێک لە کوژراوەکان بە ناوی ئەیتان ئۆستەر تەمەن ٢٢ ساڵە فەرماندەی تاقمەی ئەگۆز کە هێزی تایبەتی کۆماندۆی داگیرکەرە بوو و لەبارەی شەڕ و خۆشاردنەوە پسپۆر بوو.
حزب الله راگەیاندبوو کە ئەمڕۆ بەیانی لە چەندین ناوچەکە لەگەڵ داگیرکەران شەڕ رووی داوە و چەندین ناوچە مووشەکباران کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی کاریگەربوونی گەردەلوولی هەلەن ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ١٦٦ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٦٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٦٢٥ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.